مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا (فارس قادر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر، مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا دەکەم."
ئەمڕۆ دووشەممە 6/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر، مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا دەکەم و هاوخەمیانم، خواى مهزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهواییش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت."




