مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خدر حەمەشوان زودی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (خدر حەمەشوان زودی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خدر حەمەشوان زودی)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خدر حەمەشوان زودی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤




