ئۆپەڕاسیۆنی کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچووخ و کەندێناوە ئەنجام درا

ھەولێر-KDP.info- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵکردنی لە سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە ئەنجام دا.
بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەھێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کاتژمێر ٨ی بەیانی لە سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجام دا.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، گومان دەکرا چەکدارانی داعش جموجۆڵیان ھەبێت لە ناوچەکانی سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەکانی کەندیناوە، ھەروەھا لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەکان کێوماڵ و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا.





