٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (میر حازم خدر بەگ) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (میر حازم خدر بەگ)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (میر حازم خدر بەگ)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی میرانی ئێزیدیان، خوالێخۆشبوو (میر حازم خدر بەگ)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی کانوونی دووەمی  ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار