"له دهۆك هه‌زار كه‌یسی ماده‌ی هۆشبه‌ر تۆمار كراون"

دهۆك -KDP.info- دوای گوتارێكی سه‌رۆك بارزانی له شاری دهۆك چه‌ندین چالاكی بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له زیانه‌كانی مادده‌كانی هۆشبه‌ر له پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوون.
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، مامۆستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێ "مادده‌ی هۆشبه‌ر مه‌ترسییه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ته‌نیا له پارێزگای دهۆك هه‌زار كه‌یس تۆماركراون كه 250 له‌وانه بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌رن".
ڕۆژی 22ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له میانه‌ی به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌ندی مێپس له شاری دهۆك، سه‌رۆك بارزانی باسی مه‌ترسییه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ری كرد و گوتی"بەلای منەوە ئێستا تەحەدای لە هەمووی گەورەتر بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەرە لە ناوچەكە كە لە هەموو شتێك مەترسیدارترە، بەداخەوە ئێستا لە زۆر لا كە دەسەڵاتیان هەیە دایدەپۆشن، كارخانە دروست دەكرێ بۆ دروستكردنی مەوادی هۆشبەر و ناتوانن هیچی لێ بكەن، بازرگانییەكی ئازادانەی پێ دەكرێ، ئەمە مەترسییەكی گەورەیە و كوشتنی نەتەوەیەكە".
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت "لەبەر ئەوە من تەمەننا دەكەم، هەموو دەوڵەتان، هەموو لایەنەكان، هەرچی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ، بە جددی لەسەر ئەم بابەتە بوەستن و حەدێك بۆ ئەمە دابنرێ، پێش ئەوەی كارەسات لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت".
له‌مباره‌یه‌وه د.كاوه عه‌بدولعه‌زیز مامۆستای زانكۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "پێویسته هاووڵاتییان هۆشیار بكرێنه‌وه له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، چونكه ده‌بێته تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگه، ئه‌ركی دایك و بابه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی باری ئابوورییان باشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كڕینی مادده‌ی هۆشبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت، خه‌ڵك هه‌بووه له پارێزگای دهۆك ئیفلاسی كردووه، خه‌ڵك هه‌یه ئاواره بووه، چه‌ندین خێزان به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه جیابووینەوە".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باس له داتای مه‌ترسیداری مادده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای دهۆك دەکات و ده‌ڵێت "ساڵی 2010 لە دهۆک تەنیا 12 كه‌یسی مادده‌ی هۆشبه‌ر تۆماركراون، به‌ڵام داتاكان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكشاون مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ن بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه، ئێستا هه‌زار كه‌یسی مادده‌ی هۆشبه‌ر له دهۆك هەنە، ئه‌وه‌ش به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی كردووه".
د.كاوه عه‌بدولعه‌زیز ئاشكرای كرد "له‌و هه‌زار كه‌یسه‌ی تۆماركراون، ئەوەی زانراوە 400 كه‌س به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رن، ئێستا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، 250 كه‌یس بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌رن و له دهۆك لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستگیركراون".
قائید میرۆ




