فیراس سدیق: به‌هۆی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت نرخی گۆشت دابه‌زیوه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێی وایه، بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌رزانبوونی گۆشته له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ل به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "نرخی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و بازاڕه‌كانی دنیا به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كانیش، هه‌بوونی وشكه‌ساڵی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئالیك و گرانی نرخی گواستنه‌وه‌ن، به‌تایبه‌تی ساڵی ڕابردوو، نرخی ئاژه‌ڵ و گۆشت به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رزبووەوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ل له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوتی"پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا گومرگ له‌سه‌ر هێنانی ئاژه‌ڵ به ڕێژه‌ی 50% کەمبکرێتەوە تا نرخی ئاژه‌ڵ و گۆشت له هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌رز نه‌بێته‌وه، بڕیاره‌كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌كرده سه‌ر دابه‌زینی نرخی گۆشت، به‌ڵام ڕێكاره‌كان گیرانه‌به‌ر و كار له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی گۆشت كرا".
چه‌ند ڕۆژێكه نرخی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕووی له دابه‌زینه، به‌و هۆیه‌وه نرخی گۆشتی سۆر له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به مانگه‌كانی ڕابردوو دابه‌زیوه.
فیراس سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "خه‌ڵكێك هه‌بوو ده‌رفه‌تی له گرانفرۆشی وه‌رگرتبوو، نرخی ئاژه‌ڵی زیندوو له بازاڕ كیلۆی گه‌یشته شه‌ش هه‌زار دینار به زینده قه‌پان، به‌ڵام له زۆر له دووكان و بازاڕه‌كان نرخی كیلۆیه‌ك گوشتی سۆر هه‌ر به 17 هه‌زار و 18 هه‌زار ده‌فرۆشرا، لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ ڕێوشوێنی خۆیان گرتووەته‌به‌ر و ئێستا كاریگه‌ری بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ركه‌وتووه".
فیراس سدیق ده‌ڵێت "به‌هۆی بڕیاری مه‌سروور بارزانییه‌وه، ئاژه‌ڵێكی زۆر هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و خستنه‌ڕوو زۆر زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی نرخی گۆشت داببه‌زێت، زۆر شوێنیش به‌هۆی گرانفرۆشییه‌وه سزادراون".
قائید میرۆ




