كرمانج عززه‌ت بۆ KDP: پارتی به نه‌خشه‌ڕێگای نوێ هاتووەته مه‌یدان

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسی لقی 26ی پارتی دەڵێت، "پارتی ئه‌مساڵ به نه‌خشه‌ڕێگای نوێ هاتووەته مه‌یدان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ینه ڕێکكه‌وتن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان".
كرمانج عززه‌ت، به‌رپرسی لقی 26ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "گه‌وره‌یی و به‌رده‌وامی پارتی بۆ هه‌بوونی جه‌ماوه‌رەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکە پارتی له نێو قوڵایی میلله‌ته‌وه سەرچاوەی گرتووە، ئه‌گه‌ر ئه‌و میلله‌ته له پشت پارتی نه‌بێت ئێمه‌ش گه‌وره نین، هه‌بوونی پارتی و گه‌وره‌یی و به‌هێزی پارتی به‌هۆی گه‌لی كوردستانه‌وه‌یه، بۆیە هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت له پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی ده‌كه‌ین".
به‌رپرسی لقی 26ی پارتی دەشڵێت "هه‌ر پڕۆژه و پلانێك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و میلله‌ت بێت، پارتی له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی خۆی دایناوه، دڵنیابن پارتی به نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی نوێ هاتووەته مه‌یدان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ینه ڕێکكه‌وتن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
كرمانج عززه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "لەمەودوا داواكاری خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی كاراتر و تۆكمه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێ، پارتیش هه‌رچی له‌ده‌ستی بێت بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان درێغی ناكات، هه‌روه‌ك له ڕابردوو درێغی نه‌كردووه".
قائید میرۆ




