٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP: ڕۆژی چوارشەممە دەست بە تاقیکردنەوەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ھەڵسەنگاندن بۆ پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم دەستیپێکرد و لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەش تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ پۆلەکانی دیکە دەکرێت، ئامادەکاریەکانیش لەسەر ئاستی پەروەردەکان دەکرێت.

دکتۆر سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەمڕۆوە ھەڵسەنگاندن بۆ قوتابیانی پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم دەکرێت، واتا ئامادەکاری لەسەر ئاستی وەزارەت ناکرێت و خۆی لەسەر ئاستی قوتابخانە و پەروەردەکان دەکرێت، چونکە ئەوە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی نیەو ئەوەی لەمڕۆوە دەست پێدەکات ھەڵسەنگاندنە، ھاوکات ھەر مامۆستایەک خۆی ھەڵسەنگاندن بۆ قوتابیان دەکات، بۆیە ئێمە ساڵنامەی خوێندنمان ئامادەکردووە و بەپێی ساڵنامە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕوونیشی دەکاتەوە، ئەوەی لەسەر ئاستی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت وەکو ئامادەکاری ھەردوو پۆلی ٩ و ١٢ی ئامادەییە، چونکە لە وەزارەت پرسیارەکان دادەنرێت، بەڵام بۆ ھەڵسەنگاندن بۆ پۆلەکانی یەک و دوو و سێ ئەوە مامۆستا خۆی ئەو کارە ئەنجام دەدات، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە ٨-١ دەست بەتاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکرێت، ئەمەش دوای تەواوبوونی ھەڵسەنگاندن بۆ قوتابیانی پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار