٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ جێفری پایت پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە پەیوەندییەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بوودجەی گشتیی عێراق داوە.

ھەروەھا جەختیان لە پێویستیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و ڕۆڵی گرنگی ھەرێم لە برەودان بە سەربەخۆییی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار