مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (یونس حەمەدەمین) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حاجی حەمەدەمین برایم عیسا)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ بەڕێز (یونس حەمەدەمین)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (حاجی حەمەدەمین برایم عیسا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




