سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمەریکا دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی ھێرشەکەی شاری نیو ئۆرلیانزی ئەمەریکا بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بڵاویکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە تووندی سەرکۆنەی ھێرشکردنە سەر خەڵکی بێتاوانی نیو ئۆرلیانزی ئەمەریکا دەکەم.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەش داوە، بیرم و نزاکانم لەگەڵ ئەوانەیە کە بەھۆی ئەم کردەوە دڕندانە، بوونە قوربانی، ئێمە لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمەریکا دەوەستین.
دوێنێ چوارشەممە ١ی١ی٢٠٢٥ لە شاری نیو ئۆرلیانزی ئەمەریکا باڕھەڵگرێک خۆی بە ناو ئاپۆڕای خەڵک داکێشا و بە ھۆیەوە ١٠ کەس گیانی لەدەستداوە و ٣٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.




