٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی ئەمەریکا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی شاری نیو ئۆرلیانزی ئەمەریکا دەکات.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیەی نیو ئۆرلیانز دەکەم.

دەشڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا ھاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان و گەلی ئەمەریکا دەردەبڕێت.

مەسروور بارزانی نووسیویەتی: گەلی ئێمە قوربانیی زۆر داوە لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا تیرۆر تاوەکوو ئێستاش ھەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و جیھان.

شەوی ڕابردوو لە کاتی ئاھەنگگێڕانی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٥، بارھەڵگرێک بە خێراییەکی زۆر چووەتە نێو شوێنێکی گەشتیاری لە شاری نیو ئۆڕلیانز لە ئەمەریکا کە پڕ بووە لە خەڵک و دواتریش تەقەی کردووە، پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ھێرشەکە تیرۆریستی بووە و بەھۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار