نوێنه‌ری حكوومه‌ت بۆ KDP: ساڵێکى بەرهەمدارمان لە هەماهەنگى لەگەڵ ئەمەریکا دەبێت

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، وەکو نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا، گەشبینین کە ساڵێکى بەرهەمدارمان لە هەماهەنگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكان و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا دەبێت.
تریفه عه‌زیز، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ست به ڕۆڵی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری لۆبی و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی، "نوێنەرایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بە شێوەیەکى چالاکانە لۆبی کردووە لە کۆنگرێس و کۆمیتە پەیوەندارەکان، ئێمە سوپاسى پشتگیرییەکانى ئەندامانى هەردوو پارت دەکەین لە کۆنگرێس بۆ بەردەوامیدان بە پشتگیرییەکان بۆ هه‌رێمی کوردستان و هەروەها درێژکردنەوەى گرنگیى دابینکردنى کەلوپەلى سەربازیى پێویست وەک (کەلوپەلى بەرگریى ئاسمانى) بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
په‌یوه‌ست به گرنگیی ئه‌و پشتگیری و هاوكارییانه‌ش، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، جەخت دەکاتەوه، "بەردەوامیى پشتگیرییەکان لە ڕێگاى یاساى دەسەڵاتپێدانى بەرگریى نیشتیمانى زۆر گرنگە، نەک تەنیا بۆ پاراستنى سەقامگیرى لە هەرێمى کوردستان، بەڵکو بۆ ئاسایش و سەقامگیریى ناوچەى فراوانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەو بڕگانەى کە لە یاساکەدا هاتوون، دووپاتکردنەوەى هاوبەشێتیى ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا و حکوومەتى هەرێمى کوردستانە، پاراستنى ئاسایشى ناوچەکە و ئامانجەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست به به‌رده‌وامیدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، ده‌شڵێت، "تێڕوانینمان بۆ داهاتوو ئه‌وه‌یه كه، ئێمە وەک نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا، گەشبینین کە ئێمە ساڵێکى بەرهەمدارمان دەبێت لە هەماهەنگى لەگەڵ ئیدارەى ئەمەریکى.
گەڕانەوەى سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەى و بوونى کۆنگرێسێکى تازە، دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ زیاتر قووڵکردنەوەى هەماهەنگییەکان لە ڕووى ئاسایشى ناوچەکە و وەبەرهێنانى ئابوورى لە هەرێمى کوردستان و بەردەوامیى پشتگیرییەکانى ئەمەریکا و ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و لە ڕێگاى بیناکردنى ئەم هەوڵانە، ئێمە ئامانجمان بەرەوپێشبردن و پتەوکردنى هاوبەشێتیى ستراتیژیى نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکایە. تریفە وای گوت.
سه‌لاح جه‌لال




