٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانى، له‌ 2024 دەیان پڕۆژەی کردووەتەوە و بەردی بناغەی دەیان پڕۆژەشی داناوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2024 سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مەسروور بارزانی دەیان پڕۆژەی بازرگانی، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان و بوارەکانی دیکەی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و بەردی بناغەی دەیان پڕۆژەی دیکەیشی داناوە. 

ئەو پڕۆژانەی لە ساڵی 2024 لە هەولێر کراونەتەوە یان بەردی بناغەیان بۆ دانراوە:

پارێزگای هەولێر:

- ڕۆژی ‌8ـی ئه‌یلوولى 2024، مه‌سروور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى فریاگوزاریی خێراى ئاوى هه‌ولێری دانا. 

- ڕۆژی 26ی تشرینی دووەم 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی سەنتەرى هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانی لە هەولێر دانا. 

- ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەنداوی گۆمەسپانی کردەوە، لە هەمان کاتدا بەردی بناغەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵیی دانا.

- ڕۆژی 18ـی ئەیلوولی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەکردنی شێرپەنجەی، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر دانا.

- ڕۆژی  17ـی ئەیلوولی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی لە پارێزگای هەولێر دانا.

- ڕۆژی 17ـی ئەیلوولی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای خەبات بەردی بناغەی 15 باخچەی ساوایان و قوتابخانەی حكوومەتی دانا.

- ڕۆژی دووشەممە16ـی ئەیلوولی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی بەنداوی دوینی لە پارێزگای هەولێر دانا.

- ڕۆژی 24ـی ئەیلوولی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکیی هەولێر- دهۆک کردەوە.

-  پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە:

- ڕۆژی 22ی شوباتی 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی کرد و بەردی بناغەی ڕێگەی هەڵەبجە-تووەقوت و قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.

پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ:

- ڕۆژی 21ـی ئەیلوولی 2024 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی جووتسایدی، شێخان-لالشی لە پارێزگای دهۆک دانا.

- ڕۆژى شه‌ممه‌ 21ى ئه‌یلوولى 2024، مه‌سروور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ردى بناغه‌ى كارگه‌ى سلیڤانای له‌ زاخۆ دانا.

- ڕۆژی  6ـی 11ـی 2024 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناخەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوە)ی دانا. 

- ڕۆژی دووشەممە، 03-06-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوەڕەسمێکدا، بەردی بناغەی هەردوو پارکی ئالۆکا و سەرهەڵدانی لە گەڕەکی (بەرۆشکێ)ـی شاری دهۆک، دانا.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین:

- ڕۆژی 27ـی ئایاری 2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار