٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مساڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی 121 پڕۆژەی جێبەجێ كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەپێی ڕاپۆرتێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ماوەی ساڵێكدا (مانگی 1 تاكوو 12ی 2024)، سێ ملیۆن و 229 هەزار و 561 كەس كە لە سەر ئاستی خێزان 433 هەزار و 257 خێزان بووە، سوودمەندی پڕۆژە و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوونە.

لە ساڵی 2024، دەزگاكاكە 121 پڕۆژەی بە بودجەی 10 ملیار و 448 ملیۆن و 140 هەزار دینار جێبەجێ كردووە، كە سوودمەندانی ئاوارە، پەنابەر، خەڵكی خۆجێیی و هاووڵاتیی وڵاتانی تری گرتووەتەوە.

ئەو بوارانەی دەزگاكە هاوكاریی مرۆیی تێدا بەخشیوە، بریتین لە كەلوپەلی ناخۆراكی، پاراستن، ئاو و ئاوەڕۆ، ژیانەوانی، بەڕێوەبردن و هەماهەنگیی كەمپەكان، پەناگە، تەندروستی، یارمەتیی نەختینە، ئاسایشی خۆراك و پەروەردە و پەرەپێدان.

هاوكات یارمەتییەكان لە ڕووی جوگرافییەوە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و نەینەوا و دیالە و بەغدای گرتووەتەوە و لەسەر ئاستی دەرەكییش، وڵاتانی سووریا و لوبنانی گرتووەتەوە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی ناحکوومی و ناسیاسی و قازانجنەویستە، لە ساڵی 2005 لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دامەزراوە. مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگاكەیە و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی کارەکانی دەکات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار