سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو که‌مال غه‌مبار ده‌کات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر (مامۆستا که‌مال غه‌مبار)، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌كات.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ خانەوادەی (مامۆستا که‌مال غه‌مبار).
بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا که‌مال غه‌مبار، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
به کار و به‌رهه‌مه دیاره‌کانی له بواری نووسین، وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌روه‌ها به ئه‌رکی له که‌رتی په‌روه‌رده‌دا، مامۆستا که‌مال غه‌مبار ڕه‌نجێکی زۆری کێشاوه و خزمه‌تێکی زۆری کردووه. گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2024/12/30




