٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (دکتۆر کەمال غەمبار) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر (دکتۆر کەمال غەمبار)، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ خانەوادەی (دکتۆر کەمال غەمبار).

بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆر کەمال غەمبار)مان پێگەیشت بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

(کەمال غەمبار) کەسایەتییەکی ڕووناکبیر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر و نووسەرێکی دیار بوو، لەنێو کایەی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبوو، تەمەنێکی پڕ لە بەرهەم و بەخششی بۆ خزمەتکردنی بواری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕان تەرخان کردبوو و، کار و بەرهەمەکانی بەرز دەنرخێنین

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار