سه‌رۆكی حکوومەت پیرۆزبایى له سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایى له سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگرەی نۆیەم، پیرۆزبایى له سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لە پەیوەندییەکەدا هەروەها باس لە قۆناغی هەستیاری ئێستا کرا و جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کرا.
ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و پیرۆزباییکردنی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.




