٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد ھۆشیار بۆ KDP: له‌ ساڵی 2025 گەشتەکانمان زیاتر دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕایگەیاند، ئەمساڵ بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گەشتەکان و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان زۆر باش بوو و دەشڵێ: ھەوڵ دەدەین ساڵی داھاتوو ھەم پەیوەندییەکان و ھەم ژمارەی گەشتەکانیش زیاتر بکەین.

ئەحمەد ھۆشیار، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمساڵ بۆ ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، ساڵێکی باش بوو لە ڕووی گەشتی ئاسمانی و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بۆ زیادکردنی گەشتەکانمان، بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئامارێکی فەرمیی رابگەیەنین، کە ئەمساڵ چەند گەشتمان ھەبووە و کارەکانمان بە گشتی چۆن بوون.

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر گوتیشی، "ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، پەیوەندیمان لە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لەگەڵ وڵاتان زۆر باشە و ھەوڵی بەردەوامیش دەدەین، بۆ ئەوەی لە ساڵی تازەدا گەشتەکانمان زیاتر بێت لەگەڵ وڵاتاندا، چونکە ئێمە ھیچ کێشەیەکمان لە گەشتە ئاسمانییەکاندا نییە و رۆژانەش کە ئێستا لە وەرزی زستانداین، ٦٥ گەشتی ئاسمانیمان لەگەڵ وڵاتان ھەیە، بەڵام لە وەرزی ھاویندا بەھۆی ئەوەی وەرزی گەشتکردنە، گەشتەکان زیاتر دەبن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار