٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تیى نوێی حزبه‌كه‌یانه‌وه‌، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممە 2024/12/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تیى نوێی حزبه‌كه‌یانه‌وه‌، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یى و پێگه‌ى به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانى له‌ ژیان و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌ڕێزیان و یه‌كگرتووى ئیسلامى دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێزیان تیشكى خسته‌ سه‌ر ڕۆڵى دیار و چاكه‌خوازانه‌ى به‌ڕێز ئه‌میندارى گشتى و یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ پاراستنى ته‌بایى له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستاندا و جه‌ختى له‌ پێویستى و گرنگیى به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و نیشتمانیى هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانینى خۆى و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ستایشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزیانى بۆ پاراستنى ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

 

هەواڵی پەیوەندیدار