٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانی بۆ KDP: ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو کەمترە لە پار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ داھاتی سەرچاوەکانی ئاو بەھۆی کەمی بارانبارین تا ئەم ساتەوەختە کەمترە لە پار، بەڵام ھێشتا لە سەرەتای وەرزی زستانین، ئەگەری بارانبارین تا ناوەڕاستی مانگی پێنج ھەیە و پلانی کۆکردنەوەی ئاومان ھەیە.

عەبدولڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئاشکرایە ڕێژەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان کەمترە لە پار، داھاتی ئاو لە سەرچاوەکانی ئاو کەمترە، پار ڕێژەی بارانبارین تا ئەم ڕێککەوتە باشتر بوو لە زۆربەی ناوچەکان، هاوکات توانرابوو ڕێژەیەکی باش ئاو لە بەنداوە گەورەکان بەتایبەتی دەربەندیخان، دوکان و دھۆک کۆبکرێتەوە.

خانی گوتیشی: ھێشتا سەرەتای وەرزی زستانە و تا ناوەڕاستی مانگی پێنج ئەگەری بارانبارین و ئەگەری زیادبوونی داھاتی ئاو لە سەرچاوەکانەوە ھەیە، ئێمەش وەک بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان پلانمان ھەیە بۆ ئەوەی ئاوێکی زیاتر لە بەنداوەکان کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ھاوین و پاییزی داھاتوو مسۆگەر بکەین.

 

سەلاح جەلال‌

هەواڵی پەیوەندیدار