له زاخۆ 25 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گه‌یەندرێ

زاخۆ- KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و دەبێتە ساڵی زیاتر گرینگی‌دان به كه‌رتی پیشه‌سازی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ".
ئه‌ندازیار جگه‌رخوێن تاهیر، به ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌به‌رهێنانی زاخۆ 25 ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گه‌یه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران بێن داواكاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ك ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ڕاده‌گه‌یەندرێ".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ گوتی "ساڵی نوێ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیاتر گرینگی به كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌درێت و ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌مه‌ودوا جێبه‌جێده‌كرێن زیاتر پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی ده‌بن بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئیداره‌كه".
ئه‌ندازیار جگه‌رخوێن تاهیر ڕوونیكرده‌وه "ناوچه‌ی پیشه‌سازی زاخۆ یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق و شوێنی 200 كارگه‌ی تێدایه، ده‌ست به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و وه‌رگرتنی پڕۆپۆزه‌لی كارگه‌كان ده‌كرێ بۆ ناو پڕۆژه‌كه".
قائید میرۆ




