٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە كازاخستان بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بە 67 سەرنشینەوە لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتە خوارەوە.

لەمبارەیەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند، "زۆر خەمبار بووم بە بیستنی ڕووداوی تراژیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی نێوان باکۆ و گرۆزنی".

راشیگەیاند، "لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی قوربانیان و کەسوکاریانم".

لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە 35 سەرنشین گیانیان لەدەست دا، هەروەها 32 سەرنشینی دیكە رزگاریان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار