٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە ڕێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، لە سەنتەری قەزایی عەنکاوە، نوێنەری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێورەسمی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤.١٢.٢٥، ھەریەک لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بە یاوەری نوێنەرانی سەرجەم پێکھاتە ئاینیەکان و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی ئەوقاف، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) لە سەنتەری قەزایی عەنکاوە، بەشداربوون لە مەراسیمی جەژنە پیرۆزە.

بەم بۆنەیەشەوە، سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان بە برا مەسیحیەکان گەیاند و ھیوایان خواست ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو لایک و سەقامگیری زیاتر لە کوردستان.

ھەروەھا جەختیان لە گرنگی و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی و میانڕەویی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار