"ھەر نەخۆشخانەیەکی ئەھلی نرخ بۆ کەسوکاری شەھیدان دانەبەزێنێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت"

هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "بڕیاری چاره‌كردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی پابه‌ندیش نابن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
د.ناڤسه‌ر نوری عه‌بدال، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌پێی بڕیارێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سەری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت بێبه‌رامبه‌ره و له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش نیوه‌ی نرخیان لێ وه‌رده‌گیرێت، بڕیاره‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و كاری پێ ده‌كرێت".
بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌شڵێت "تا ئێستا یه‌ك هه‌زار و 870 كه‌س له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سوودمه‌ندبوونه و نزیكه‌ی سێ ملیار دینار پاره‌یان بۆ خه‌رج كراوه، به‌رده‌وام كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانی سیاسی له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له بڕیاری حكوومه‌ت سوودمەند دەبن".
د.ناڤسه‌ر نوری عه‌بدال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت پابه‌ندبوونه به‌و بڕیاره، به‌ڵام به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت هاوكار نین و پابه‌ندی بڕیاری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نین بۆ هاوكاریکردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئێمه له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌تیانه ده‌كه‌ین كه پابه‌ندی داشكاندنی نرخ نین بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان".
قائید میرۆ




