٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٥٨ کەس بۆ سایلۆی ڕوڤیا دامەزران

سەرچاوە: KDP.info

ڕوڤیا -KDP.info- بەڕێوەبەری سایلۆی ڕوڤیا گوتی "دوای تەواوبوونی سایلۆی ڕوڤیا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٥٨ کەسی وەکو ستاف بۆ سایلۆ دامەزراند و سایلۆکە بۆ ساڵی داھاتوو ئامادە دەبێت". 

عامر مەجید زەنگەنە، بەڕێوەبەری سایلۆی ڕوڤیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "دەمێکە سایلۆی ڕوڤیا تەواو بووە، تەنیا مابو ستافی بۆ دامەزرێنن، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا ٥٨ کەسی بە گرێبەست بۆ سایلۆی ڕوڤیا لە ھەموو بەشەکان دامەزراند، بڕیارە خولیشیان بۆ بکرێتەوە و دەست بە کاری خۆیان بکەن". 

عامر مەجید زەنگەنە گوتیشی "ئێستا سایلۆی ڕوڤیا ئامادەیە و ھیچ گرفتێکمان نەماوە، چونکە تەنیا گرفتی ستافمان ھەبوو ئەویش چارە بوو، بۆیە بۆ ساڵی داھاتوو سایلۆی ڕوڤیا ئامادە دەبێت، ھەرکاتێک بڕیار بدرێت دەتوانین گەنم وەربگرین". 

سایلۆی ڕوڤیا بە گوژمەی ٨٤ ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دروست کراوە کە توانای ھەڵگرتنی ٤٤ھەزار تەن گەنمی ھەیە، بەڵام بەھۆی نەبوونی ستاف نەکەوتبووە کار، ئێستا ستافی بۆ دانراوە و ئامادەیە بۆ ئەوەی لە ساڵی داھاتوو گەنم وەربگرێت. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار