بەر‌پرسی لقی 4 بۆ KDP: لە 2025 بەرەو کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو ده‌چین

سلێمانی-KDP.info- ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی چواری پارتی، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسی ڕۆڵی ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، كه بووەته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی كوردستان و پارتی.
ئاری هه‌رسین، بەر‌پرسی لقی 4ی پارتی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: سەرکەوتنەکانی پارتیمان لە ساڵی 2024 لە ئەنجامی ڕابەرایەتیی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و ڕێنماییەکانی بەڕێزیان و چۆنیەتیی تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە لە پێناو سەرخستنی حزبمان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتووەتە ئاراوە، هه‌روه‌ها بەشداریکردنی ماندوونەناسانەی هەڤاڵە بەڕێزەکانمان لە هەموو ئاستەکان، هەر لە مەکتەبی سیاسی هەتا دەگاتە بنکەکانی حزب لە ئامادەسازی و بەشداریی کارا لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی، فاکتەری دووەمی هۆکاری ئەو سەرکەوتنانە بوون.
هه‌رسین گوتیشی: بێگومان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دەبنە هەوێنی پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز (مەبەست لە کابینەی دەیه‌می حکوومەتی هەرێمی کورستانە) لە ساڵی 2025 بەرەو ئاڕاستەی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو ده‌چین، دواجار ئەم سەرکەوتنانە سەلمێنەری ئەو ڕاستییە دەبن، کە پارتی وەک وه‌سیله‌یه‌ك بووه و هەر واش دەمێنینەوە لە پێناو خۆشبەختیی گەل و سەروەریی خاکی پیرۆزی کوردستان، بە پشتیوانیی خوای گەورە و ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆک و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان، ساڵی 2025 دەبێتە ساڵی یەکڕیزی و کۆتایی گشت قەیران و بەربەستەکان.
سه‌لاح جه‌لال




