٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری دیاری کورد (مامۆستا فەتاح ئەمیری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ خانەوادەی (مامۆستا فەتاح ئەمیری).

بۆ کۆچی دواییی نووسەری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا فەتاح ئەمیری، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی و نووسەرانی کوردستان دەکەم، ھاوسۆز و ھاوخەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٤-١٢-٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار