نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سە تایبەت بۆ KDP، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەزلوم عەبدی و شاندی ئەمریکاو فەرەنسا دەخاتە ڕوو

دهۆك -KDP.info- نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نه‌كه‌سه و مه‌زلوم عه‌بدی ته‌نیا بۆ لێكتێگه‌یشتن بووه، ئه‌نه‌كه‌سه مه‌رجی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێکكه‌وتن.
جه‌دعان عه‌لی، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوێنێ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له‌نێوان مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد، به ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ ته‌نیا بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوون بووە، هه‌ردوو لا به وردی گوێیان له داخوازی یه‌كتری گرت".
نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه گوتیشی "له‌گه‌ڵ مه‌زلوم عه‌بدی نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێکكه‌وتن، به‌ڵام بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن، ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی دیكه، چونكه دوای ڕووداوه‌كانی ماوه‌كانی ڕابردووی سووریا ڕه‌وشێكی نوێ هاتووەته ئارا".
جه‌دعان عه‌لی هاته سه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ ڕێکكه‌وتن و گوتی "شاندی ئه‌نه‌سه‌كه چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه بۆ ڕێکكه‌وتن، یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست له په‌كه‌كه به‌رده‌ن و پێكه‌وه وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوا به‌ره‌یه‌ك پێك بێنن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و كادیری ئێمه دیارنین و داوای ئازادكردن و ئاشكراكردنی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ین، مه‌رجی كۆتایی ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌وه‌یه كورد به یه‌ك گوتار بچێته دیمه‌شق و داوای مافی گه‌له‌كه‌مان بكات".
قائید میرۆ




