پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بە بۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی.
بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم و ھیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیان بۆ دەخوازم.
کوردستان ھەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە ھەموومان زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکھاتەکانی کوردستان بدەین.
جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و ھەمیشە لە خۆشیدا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/١٢/٢٤




