٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی عەمید (فەرھاد محەممەد) جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ خانەوادەی (فەرھاد محەممەد).

پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەمید فەرھاد محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

ھاوسۆز و ھاوخەمیانم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار