٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە." 

رۆژی شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، "به‌ تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ دوێنێ ئێواره‌ بازاڕێكى سه‌رى ساڵى له‌ ماگدێبورگ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ ئامانج گرت." 

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووانی رووداوەکە دەکات و دەڵیت، "ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین. هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خواین."  

هەواڵی پەیوەندیدار