مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئازاد عەبدوڵڵا بێشیری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەبدوڵڵا حەمەسوور حەسەن بێشیری)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ خانەوادەی (عەبدوڵڵا حەمەسوور حەسەن بێشیری).
بۆ بەڕێز (ئازاد عەبدوڵڵا حەمەسوور حەسەن بێشیری)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی خوالێخۆشبووتان (عەبدوڵڵا حەمەسوور حەسەن بێشیری)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی و کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۹ی دیسێمبەری ٢٠٢٤




