٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/19 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.

لە کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

لەبارەی دۆخی سووریاش، جەخت لە گرنگی و پێویستی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دووپات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار