پشتیوان سادق: ئامانجی پارتی ئارامی و ئاوەدانی کوردستانە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی میحوەری سنووری لقی دوو و کوتلەی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق وێڕایی سوپاس و دەستخۆشی بۆ یەکە بە یەکەی ئامادەبووان کە زۆر بە باشی و خەمخۆرانە توانیویانە ئەرکی خۆیان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و ئەم سەرکەوتنەی پارتی لەم ھەڵبژاردنە جێبەجێ بکەن، ھەروەھا بە تێروتەسەلی باسی لە بەرنامە و کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، کە لە ھەموو سێکتەرەکان خزمەتێکی زۆری بە سەرجەم چینوتوێژەکانی کۆمەڵگا کردووە.
دواتر بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، بە وردی باسی لە کاریگەری و لێکەوت و ڕەھەندەکانی، دوایین بارودۆخ و پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرد.
سەبارەت بە ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش، دکتۆر پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەمیشە بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، بەرامبەر بە خەڵک و خاک و نیشتیمان، مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و پێشھاتەکان کردووە و ئامانجی پارتی، ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و پێکەوەژیانە لە کوردستان.





