٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی كۆماری چیك دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە زووترین كاتدا كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/12/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە یان شنایداۆف، باڵوێز نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرا.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵوێز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.

باڵوێزی چیک خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار