نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵیۆزى نوێى چیك كرد

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/12/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یان شنایداوف، باڵیۆزى نوێى چیك له عێراق، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى چیك، خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان بده‌ن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵی گشتیى چیك له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.




