٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/12/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كێڤن لێیهى، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، کرد.

لە کۆبوونەوه‌یەکدا که‌ به‌ڕێز وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی بوو، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنییان لە عێراق و سووریا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعشدا، جه‌ختیان له‌ پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا، كرده‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى داكۆكى لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، ستایشی هەماهەنگیی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان کرد، هه‌روه‌ها هاوکاریی بەردەوامى نێوان هەموو لایەنەکانى به‌ کلیلی بەهێزکردنی ئاسایش لە عێراق، له‌قه‌ڵه‌مدا.

لاى خۆیەوە، ژەنەراڵ لێیهى، ستایشى ڕۆڵى هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی لە شەڕی دژەتیرۆردا کرد و پابەندیی هێزەکانی هاوپەیمانانى بۆ بەردەوامیی پشتگیری له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیری و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش. 

داكۆكى له‌ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ڕاوێژکردنی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ئێستای ناوچەکە و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار