"ڕۆژئاوای كوردستان پێویستی به پڕۆژه‌ی سه‌رۆك بارزانییه"

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا ئه‌نه‌كه‌سە داوا له لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كات ده‌ست به پڕۆژه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه بگرن و ده‌ڵێ، ڕۆژئاوای كوردستان له مه‌ترسیدایه و پێویسته ئەو ڕێكکه‌وتنه جێبەجێ بکرێت کە سه‌رۆك بارزانی بە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی واژۆ کرد.
له ۱٦-١٢-٢٠١٣، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی لایه‌نه‌كانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان گه‌یشتنه ڕێکكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی كورد یه‌ك گوتاری هه‌بێت بۆ پرسی ڕۆژئاوای كوردستان، هاوکات چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی باكووریش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوون.
ئیبراهیم برۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه، لە لێدوانێکی تایبەت دا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام له هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا بووه، له ساڵی ٢٠١٣ به‌نده‌ش ئه‌ندامی شاندی ئه‌نه‌كه‌سه بووم، له كۆبوونه‌وه‌مان لەگەڵ سه‌رۆك بارزانی و لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا گه‌یشتنه ڕێكکه‌وتن پێكه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی جنێف بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ئه‌نه‌كه‌سه قبووڵكرا و هه‌ندێ لایه‌ن قبووڵ نه‌كران ئه‌وان ڕازینه‌بوون ئێمه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان لە جنێف بکەین.
ناوبراو ده‌ڵێت: ساڵی ٢٠١٤ سه‌رۆك بارزانی ڕێكکه‌وتنێكی مێژووی ئه‌نجامدا له نێوان لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوا له دهۆك، چونكه بۆ جاری یه‌كه‌م بوو هێزی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان بچنه ناو سووریا، پێشمه‌رگه‌ش سنووری سێ وڵاتی بڕی بۆ پاراستنی كۆبانێ چووه ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نێك ده‌ستی به‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستاندا گرت.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه پێی وایە، هه‌تا ئێستا ڕه‌وشه‌كه وه‌ك خۆیه‌تی و ئه‌مەریكا و فه‌ره‌نساش هه‌وڵیانداوه لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئێمه‌دا دروست بكرێت بەڵام هیچ سوودی نه‌بووه.
ئیبراهیم برۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مجاره كورد له ڕۆژئاوا یه‌ك نه‌گرن و ده‌ست به پڕۆژه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه نه‌گرن ئه‌وا من لەو باوەڕەدام ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوا به‌ره‌و شه‌ڕێك ده‌چن به‌زیانی كورد كۆتایی دێت.
لە دوای ساڵی ٢٠١١وە سه‌رۆك بارزانی سێ جار لایه‌نەكانی ڕۆژئاوایی كۆكردووته‌وه و سێ ڕێكکه‌وتن بۆ یه‌كخستنی كوردانی ڕۆژئاوا كراون، یازدە ساڵ پێش ئەمڕۆش لە ١٦-١٢-٢٠١٣ بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە و ھەریەک لە لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر وەک سیاسەتمەداری باکووری کوردستان لەم کۆبوونەوەیە بەشدار بوون.
لە دوای ڕووداوەکانی سووریایش، سەرۆک بارزانی لە نوێترین پەیامی دا ڕایگەیاند، لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم لەبارەی گەلی کورد لە سووریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسفکردبوو. ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سووریا ئەنجام دەدرا. ئەم جۆرە تێڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سووریا سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سووریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن.
قائید میرۆ




