لە ھەولێر کتێبی "الضباط الكرد فی الجیش العراقی" ناسێنرا

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکوومی ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (الضباط الكرد فی الجیش العراقی) لە نووسینی لیوای مافپەروەری خانەنشین (فارووق ئیبراھیم شەریفی) بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ لە شاری ھەولێر، بەئامادەبوونی زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەکی تر لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسان، لە ڕێورەسمێکدا بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، کتێبی لیوای مافپەروەری خانەنشین فارووق ئیبراھیم شەریفی لەژێر ناونیشانی (الضباط الكرد فی الجیش العراقی) ناساند، کە باس لە ڕۆڵی مێژووی ئەو ئەفسەرە کوردانە دەکات کە لە دامەزراندنی سوپای عێراقی و ڕیزەکانی سوپادا ڕۆڵیان ھەبووە و بەرپرسیاریەتی باڵایان پێسپێردراوە.






