٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: پارتی بە بایەخەوە لە ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوور دەڕوانێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی بنکەکان لە سنووری لقی ١٢ ئەنجامداو سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی.

لە درێژەی ئەو کۆبوونەوانەی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکانی ناوچەکان دەیکات، ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٢/١٦، عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی و دیاری حوسێن یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب لە ھۆڵی بۆنەکانی لقی ١٢ لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرپرسی بنکەکان و جێگرانی بەرپرسی بنکەکانی سەرجەم لیژنەی ناوچەکانی لقی ١٢ کۆبوونەوە و سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی  بەرپرسی بنکەکان و لەڕێی ئەوانیش بۆ سەرجەم ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی پارتیمان کە پێشمەرگە ئاسا لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ڕۆژی دەنگدان بۆسەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان تێکۆشاون.

لە وتەیەکی بۆ ئامادەبووان، عەلی حوسێن باسی پێگەی گرنگ و پڕ بایەخی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزووری کرد کە لە شۆڕشەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و بە مەڵبەندی شاعیران و زانایانی ئایینی وەسفی کرد.

لە درێژەی قسەکانی باسی مەزڵومیەتی خەڵکی ئەم سنوورەی کردوو گوتی: ھەڵەبجە ڕەمزی قوربانیدان و سیمبووڵی ئاشتی کوردستانە، پاشان ئاماژەی بەوەکرد پارتی دیموکراتی کوردستان بە بایەخەوە لەم شارە دەڕوانێت و لە کابینەی داھاتوو ھەوڵ دەدەین دەستی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی زیاتر بگاتە ئەم ناوچە خەبات گێڕەو خزمەتی زیاتری ھەموو ناوچەکان بکات.

دواتر باسی لە گرینگی بردنەوەی کورسیەکی پەرلەمان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و وتی: بردنەوەی ئەو کورسییە ئەوەی دەرخست کە خەڵکی ئەم سنوورە  پشتیوان و دڵسۆزی پارتی و سەرۆک بارزانین.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا نامەی سوپاس و پێزانینی مەکتەبی ڕێکخستنی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، لەڕێی بەرپرسانی ناوچەکان بەخشرایە ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی ناوچەکان.

بەرھەم شێخ عزەدین

هەواڵی پەیوەندیدار