٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەر بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەر، پیرۆزبایی لە حوسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، کونسوڵی گشتیی وڵاتەکە و ستافی کونسوڵخانەکە لە ھەولێر کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاھەنگی ڕۆژی نیشتمانیی دەوڵەتی قەتەر، لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە حوسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، کونسوڵی گشتیی قەتەر و ستافی کونسوڵخانە کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە بەرانبەردا کونسوڵی گشتیی قەتەر، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکە دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار