مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (نەخشین بەگلەر شێرەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەخشین محەممەد بەگلەر شێرەیی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ خانەوادەی خاتوو (نەخشین محەممەد بەگلەر شێرەیی).
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (نەخشین محەمەد بەگلەر شێرەیی)
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (نەخشین محەمەد بەگلەر شێرەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٦ی دیسێمبەری ٢٠٢٤




