سه‌رۆكی ده‌سته لە ڕێگەی KDPیەوە كاركردن بە پلانی هه‌شت ساڵه‌ی گه‌شتوگوزار دەخاتەڕوو

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی گه‌شتیاران زیادی كردووه و كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی هه‌شت ساڵه ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، تایبەت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "كه‌رتی گه‌شتوگوزار له چه‌ند ساڵی ڕابردوو گه‌شه‌ی كردووه و پلانی هه‌شت ساڵه‌ی گه‌شتوگوزار خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌و پلانه ده‌كه‌ین و له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كار بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌كه‌ین، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش گوتوومه ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاربن له‌گه‌ڵ ده‌سته، پلانی گه‌شتوگوزار وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه لە پلانه‌كه ته‌نیا ده‌سته به‌شدار نییه، هه‌ندێ لایه‌نی دیكه‌ی حكوومه‌تیش به‌شدارن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ده‌شڵێت، "به‌پێی پلانی هه‌شت ساڵه‌ی گه‌شتوگوزار ساڵ بۆ ساڵ ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار زیادی كردووه، ئه‌مساڵ هێشتا ئاماره‌كه‌مان ئاشكرا نه‌كردووه، بڕیاره دوای سه‌ری ساڵ ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی گه‌شتیار له ساڵی رابردوو زیاترە، تا ساڵی 2030 كار له‌سه‌ر ئه‌و پلانه ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن یاسای گه‌شتوگوزاره و نه‌خشه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه، ژماره‌ی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان زیادی كردووه و به‌رده‌وامیش كار بۆ به‌هه‌مه‌جۆركردنی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌كه‌ین، سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیارییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی ئێمه خوازیارین.
قائید میرۆ




