به بڕیاری سهرۆكی حكوومهت پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ دەستپێدەکاتەوە

ئاكرێ-KDP.info- پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سێكتەری ئاوی خواردنەوە و گرفتی كەمئاوی بۆ دانیشتووانی شاری ئاكرێ زیاتر لە 20 گوند و كۆمەڵگەی دەوروبەری چارەسەر دەكات.
پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
جێگەی باسە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوونی هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوە و كاركردن لە پڕۆژەكەدا، سەردانی شاری ئاکرێی کرد و پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە و ئاماژەی بەوە كرد پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گەورەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام خۆی بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکات.
ئێستاش كاركردن لە پڕۆژەكەدا بە باشی بەڕێوە دەچێت بە تایبەت هێڵەکانی گواستنەوەی سەرەکی و ناو شاری ئاکرێ و بەپێی زانیارییەكانی ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە %54ی كارەكانی تەواو بووە.
گوژمەی پڕۆژەكەش زیاتر 109 ملیار دینارە، هەروەها لە یەك كاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی 3000م3 ئاوی خواردنەوەی هەیە. شاری ئاكرێ و نزیكەی 20 گوند و كۆمەڵگاکانی دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن.





