"فراکسیۆنی پارتی بە ھاوکاری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا ڕەزامەندییان بۆ سەدان پڕۆژە وەرگرتووە"

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێڕاق بە ھەماھەنگی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا ڕەزامەندییان بۆ سەدان پڕۆژە ھێناوەتەوە و وا جێبەجێ دەکرێن، لەوانە دروستکردنی حەوت نەخۆشخانە بۆ سنووری پارێزگای مووسڵ".
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجووم عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئێمە وەکو نوێنەرانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێڕاق بە ھەماھەنگی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا، چەندین پڕۆژەی گرینگمان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گەڕاندۆتەوە، لەوننە نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی لە باشیک، شنگال، مەخمور، زمار، وانە، فایدە و شێخان، لەگەڵ چەندین پڕۆژەی ڕێگا گوبان، بنکەی تەندروستی، قوتابخانە، ڕێگای مووسڵ بۆ ھەولێر و ڕێگای مووسڵ بۆ ئاکرێ و ڕێگاکانی بناری چیای مەقلوب و ڕێگاکانی سنووری شێخان.
شێروان دووبەردانی گوتیشی "وەکو فراکسیۆنی پارتی و نوێنەرانی پارتی لە ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای مووسڵ بە ھەماھەنگی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا بەردەوام دەبین، لە کوێ پێویست بکات کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ئەو ناوچانە دەکەین، ئێستا دوای کردنەوەی مەکتەبی ڕێکسختنی پارتی لە مووسڵ، دەرگایان کراوەیە بۆ ھەموو خەڵک بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان، زۆرینەی داواکارییەکانیش لەڕێگەی جیاجیا جێبەجێ دەکرێن، چونکە ئامانجی پارتی لەو ناوچانە خزمەتکردنی خەڵکە بە ھەموو پێکھاتە و چینوتوێژەکانەوە بەبێ جیاوازی.
بڵند ئیبراھیم




