٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.

بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.

سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین.

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان 

هەواڵی پەیوەندیدار