تونێلی زاویته به دیزاینێكی سه‌رده‌میانه دروست ده‌كرێت

دهۆك-KDP.info- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگاوبانی دهۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پڕۆژه‌ی تونێلی زاویته یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی ئاسانكاریی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان ده‌كات و بڕیاره بچێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
رێدیر سلێمان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگاوبانی دهۆك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "پڕۆژه‌ی تونێلی زاویته یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی ئاسانكاریی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان ده‌كات و له ئێستادا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا ته‌نده‌ریان پێشكه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی تونێله‌كه بكه‌ن و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێگاوبانی دهۆك ده‌شڵێت: "درێژیی تونێله‌كه 800 مه‌تره و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە 43 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، جگه له تۆنێل، دوو ئۆڤه‌رپاسیش له خۆ ده‌گرێت و به دیزاینێكی سه‌رده‌میانه دروست ده‌كرێت.
سلێمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: "دوای ته‌واوبوونی پڕۆدژه‌ی تونێلی زاویته، ئاسانكاریی زۆر بۆ كه‌رتی هاتوچۆ دروست ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتوچۆی هاووڵاتیان ده‌بێت، به تایبه‌تی بۆ ناحیه‌ی زاویته و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی ده‌كه‌ونە سه‌ر تونێله‌كه.
قائید میرۆ




