٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەرەنسا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ١٣-١٢-٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی بە ناوی ھەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە  فرانسوا بایرو کرد کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساوە ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فەرەنسا.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بە ناوی ھەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز فرانسوا بایرو دەکەم کە لەلایەن سەرۆک ماکرۆنەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی فەرەنسا دەستنیشان کراوە. ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیدا بۆ دەخوازم.

لەو بڕوایەدام پەیوەندییە مێژوویییەکانی نێوان ھەردوولامان لە گەشەکردن و پێشکەوتن بەردەوام دەبن. پابەندیی ھەرێمی کوردستان بۆ بەھێزکردنی ھاریکاریی نێوانمان لە ھەموو بوارەکاندا دووپات دەکەمەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئامانجە ھاوبەشەکانمان بکات.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان 

هەواڵی پەیوەندیدار