٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: پارتی ڕەگ و ڕیشەی لەناو جەماوەردایە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا، عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، لەگەڵ ناوچەکانی ماوەت و شارباژێڕ کۆبووەوە و سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە سەرجەم ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی.

لە درێژەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکانی ناوچەکان، ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٢/١١، عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ھەڤاڵانی کارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەکان و ھەڤاڵانی بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، لە ھۆڵی بۆنەکانی لقی ٤ لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرپرسی بنکەکان و جێگرانی بەرپرسی بنکەکانی لیژنەی ناوچەکانی ( ١ و ٤ی ماوەت، شارباژێڕ) کۆبوونەوە و سوپاس و پێزانینی سەرۆک بارزانی گەیاندە ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی بەرپرسی بنکەکان و لەڕێی ئەوانیش بۆ سەرجەم ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی پارتیمان کە پێشمەرگە ئاسا لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ڕۆژی دەنگدان بۆسەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان تێکۆشاون.

لە درێژەی قسەکانیدا عەلی حوسێن ھێمای بۆ ئەوەکرد کە پارتی لە سنووری سلێمانی -ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، بەھەوڵ و ماندوبوون و دڵسۆزی ئێوە لەم ھەڵبژاردنە دەنگ و کورسی پارتی زیادی کرد، ئەمەش ئەوەی دەرخست کە پارتی پارتی جەماوەر و خەڵکەو ڕەگ و ڕیشەی لەناو جەماوەردایە، بەڵام ھێشتا ئەوە ئاستی ڕاستەقینەی پارتی نییە و دەنگی پارتی لەم سنوورە زیاترە، بۆیە ھەمووان بەیەکەوە کار دەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردن لەم سنوورە تا پارتی دەگاتە ڕێژەی ڕاستەقینەی خۆی.

لە کۆتاییدا نامەی سوپاس و پێزانینی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، لەڕێی بەرپرسانی ناوچەکان بەخشرایە ھەڤاڵانی بەرپرس و جێگرانی ئەو ناوچانە.

هەواڵی پەیوەندیدار